هەولێر.. پرۆژە وەستێنراوەکان تەواو دەکرێن
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش ده‌ڵێت دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌سه‌دا ٢٠ داهاتی شاره‌وانییه‌کان بۆ پارێزگاکان ئه‌م پڕۆژانه که‌وتوونه‌ته‌وه کار و له دهۆک و سلێمانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له ساڵی ٢٠١٥دا زیاتر له ٢٢ ملیار دینار داهاتی هه‌بووه و بۆ ئه‌مساڵیش وه‌ک به‌رپرسانی شاره‌وانی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر داهاته‌که‌یان هاوشێوه‌ی ساڵی پار بێت ده‌توانن چه‌ند پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری هه‌یه ته‌واوی بکه‌ن.
پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی گڵکه‌ند که ساڵانه به‌هۆیه‌وه لافاو درووست ده‌بێت له‌گه‌ڵ قیرتاوکردنی گه‌ڕه‌کی فه‌رمانبه‌ران و هه‌ولێری نوێ و شوێنى کونسوڵخانه‌کان ئه‌و پڕۆژانه‌ن که له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا کار کردن تێیاندا دەست پێدەکرێت.
پارێزگاری هه‌ولێرده‌ڵێت ده‌ستکردنەوە بەکارەکان پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌رکردنی که‌م ئاوی هه‌ندێک له گه‌ڕه‌که‌کانیش ده‌گرێته‌وه، وتیشى، له هه‌ندێک شوێن ٣٥٠ بیریان لێداوه به‌ڵام نه‌گه‌یشتونەته ئاو له هه‌وڵدان له ڕێگه‌ی ئاوی ئیفراسه‌وه ئه‌و گرفته‌ش چارسه‌ر بکه‌ن.
سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر مانگانه له ڕێی شه‌ش شاره‌وانیەوە داهات کۆده‌کهاتەوەو به‌رپرسانی شاره‌که‌ش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌رده‌وام ڕێژه‌ی داهاتی شاره‌وانییه‌کان زیاد بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و له‌سه‌دا ٢٠ى به ده‌ستی ده‌هینن زیاد ببێت و گرفته‌کانی هاوڵاتیانی پێ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
NRT -
