نوێنه‌رێكی كورد: ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌زیری دارایی بانگهێشت كردوه‌ خۆی گه‌نده‌ڵه‌

نوێنه‌رێكی كورد: ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌زیری دارایی بانگهێشت كردوه‌ خۆی گه‌نده‌ڵه‌
پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دەنگدانی دوێنێی پەرلەمانی عێراق، پێچەوانەی یاسا بوو و رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانیش تەواو نەبوو، بۆیە داوامان کردووە دووبارە بکرێتەوە، وتیشی، ئەو کەسەی وەزیری دارایی بانگھێشت کردووە خۆی گەندەڵە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستانی شاخەوان عەبدوڵا راگەیاند: " ھەرلەسەرەتاوە بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی سیاسی بوو، بەڵام ئەوەی ئێمەی نیگەران کرد سەرۆکی پەرلەمان بوو لەبەر ئەوەی بڕیار نەبوو دوێنێ قەناعەت بەوەڵامەکان بخرێتە دەنگدان، چونکە پێویستە چەند رۆژێک تێپەر بێت بۆ ئەوەی ئەندام وکوتلەکان بیری لێ بکەنەوە، به‌ڵام بەپاڵنەرێکی سیاسی و نەتەوەیی ئیمزا کۆکرایەوە کە ئەمە گرنگ نەبوو، سەرۆکی پەرلەمان خستیە دەنگدانەوە، بۆیە کێشە دروست بوو.

وتیشی: لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی کوتلەی سەدر باسی لەوەکرد ئەو پەرلەمانتارەی داوای بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی کردووە خۆی تۆمەتبارە بەگەندەڵی، بۆیە پێویستە جارێ دوو رۆژ چاوەرێ بکرێت، بۆیە کێشە لەنێوان ھەردوو لایەن دروست بوو، دواتر ئەوپەرلەمانتارە وتی وەزیری دارایی گەندەڵە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییش وەڵامی دایەوە و جنێوی به‌و پەرلەمانتارە دا، بۆیە نه‌متوانی له‌وه‌ زیاتر ئارام بگرم دواتریش برادەران ھاتن و کێشە گەورەتر بوو.

شاخەوان عەبدوڵا ڕوونیشی کردەوە: دواتر ھێرش کرایه‌ سەر ئەشواق جاف، سەرۆکی پەرلەمانیش بەبێ ئامادەبوونی ئێمە و تەواوبوونی رێژه‌یی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، دەنگدانی له‌سه‌ر رازیبوون به‌وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیر ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌بوو و زۆرینەی پەرلەمانتاران دەنگیان به‌ نه‌بوونی قەناعەت به‌ وه‌ڵامه‌كان دا، بەڵام دیارە سەرۆکی پەرلەمان نیەتێکی خراپی ھەبووە.

ئەوپەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو: لەبەر ئەوەی ئێمە ئامادەنەبووین و پێچەوانەی یاسا بووە، داوامان کرد دەنگدانەکە دووبارە بێتەوە، چونکە جگە لەمانە رێژه‌یی یاسایی ئه‌ندامانیش تەواو نەبووە.


ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس ZNA-
Top