وەزیری ناوخۆی هەرێم: حکومەت ڕەزەمەندی نیشاندا بە وەرگرتنی سەرپێچییەکانی هاتوچۆ بەشێوەی قیست
کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێم بە ڕۆژنامەی هەولێری ڕاگەیاندووە، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخ و ژیانی هاوڵاتیان و ئەو قەیرانە داراییەی ڕوبەڕوی خەڵك بووەتەوە، بەفەرمی داوایان لە حكومەت كردووە، بڕی سزای سەرپێچی كامێراكانی هاتووچۆ بكرێتە قیستی مانگانە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو كێشەیە تەنیا بەو میكانیزمە دەتوانرێت چارەسەربكرێت و هاوڵاتیان سەرپێچییەكانی هاتوچۆ بەشێوەی قیستی مانگانە بدەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە لە كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجەشممەی ڕابردوی ئەنجومەنی وەزیراندا گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و بەمزوانە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە .
وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، بڕیارەکە بەپێی ڕێنمایییەكی نوێ پەیڕەودەكرێت و بەپێی زۆری سەرپێچییەكە دەبێت و دابەشی چەند مانگێك دەكرێت.
