پەرلەمانتارێک: دوو ساڵه له ڕێگه‌ی سلێمانییه‌وه نه‌وتی كه‌ركووك به تانكه‌ر هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت
فه‌یاز نیعمه، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی، به میدیا عێراقییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه: "له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم، ئه‌وا به‌غدا ناچاره نه‌وتی كه‌ركووك به ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات".
له‌به‌رامبه‌ردا دڵشاد شه‌عبان، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، له په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاژانسی وزه‌نیوزی ڕایگه‌یاندوه: "كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه، هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ركووك بۆ چۆنیه‌تی ئیداره‌دان و په‌رپێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك هه‌یه، ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ش به‌پێی ده‌ستوور ڕێكخراوه، ئه‌گه‌ر پارێزگای كه‌ركووك بیه‌وێ، ده‌توانێ ڕێگری له هه‌نارده كردنی نه‌وتی كه‌ركوك به ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه بكات".
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه: "ئه‌گه‌ر به تانكه‌ر نه‌وته‌كه‌یان هه‌نارده‌ی ئێران بكرێت، خه‌ڵكی كه‌ركووك هیچ قازانجێك ناكات، چونكه خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به تانكه‌ر نزیكه‌ی 17 دۆلاره و به بۆڕی نزكه‌ی 8 دۆلاره".
دلشاد شه‌عبان، گوتیشی "ماوه‌ی دوو ساڵه نه‌وتی كه‌ركووك به ڕێگای سلێمانییه‌وه و به تانكه‌ر هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت، یه‌ك دیناریش له داهاتی ئه‌و تانكه‌رانه بۆ كوردستان نییه و ته‌نیا داهاتی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوو، كه له ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ڕێژه‌ی 150 بۆ 170 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه له ڕاپۆرته داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه‌ی پێدراوه، ته‌نیا ئه‌و بڕه هه‌نارده‌كراوه داهاته‌كه‌ی بۆ كوردستان بووه، جگه له‌وه داهاتی یه‌ك دلۆپه نه‌وتی كه‌ركووك نه‌هاتوه‌ته كوردستان".
باس‌نیوز
