لە ھەرێمی كوردستان ستاندەری نێودەوڵەتی بۆ بۆمبە چێندراوەكان دادەنرێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (28/8/2016)، دەزگای گشتیی مین لە ھەرێمی كوردستان و شاندێكی نێودەوڵەتیی جنێف بۆ پاككردنەوەی مین (GICHD)، پرسی دانانی ستاندەری نێودەوڵەتییان بۆ مینە چێندراوەكانی ناوچە ڕزگاركراوەكانی ژێر دەستی داعش تاوتوێ كرد.
بەپێی زانیارییەكانی محەمەد ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین، زۆربەی ئەو بۆمبانەی داعش لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دایناون و ئێستا دوای ڕزگاركردنیان بەجێ ماون، بە جۆرێك داندراون كە زۆرترین قوربانیی لێ بكەوێتەوە.
دیڤید ھیوستۆن، بەرپرسی سەنتەری نێودەوڵەتیی GICHD ڕای گەیاند، بۆ لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر بۆمبە چێندراوەكان ھاوكاریی دەزگای مین دەكەن، بۆ ئەوەی ستاندەری نێودەوڵەتی (IED) بۆ دابنرێت.
بە گوتەی ھیوستۆن ئەو ستانەدەر شێوازێكی نوێیە و دوای سەرھەڵدانی داعش لە جیھاندا ھاتووەتە ئاراوە بۆ ئەوەی زیانەكانی كەم بكرێنەوە.
باسنيوز
