قەیرانی دارایی هەڕەشە لە ڕێژەی سەوزایی لە سلێمانی دەکات
كامه‌ران حه‌مه ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئەمرۆ (28\8\2016)رایگه‌یاند: نایه‌كسانی له‌دابینكردنی بودجه بۆ زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی له پارێزگاكاندا ده‌كرێت و به‌هۆی بێ ئاوییه‌وه (200 )دره‌خت تا ئێستا له‌سلێمانی وشك بوون.
ناوبراو گووتیشی : سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیرییه و ناكرێت ئاوا پشتگوێ بخرێت و سلێمانی زۆرترین باخچه‌ی تێدایه له‌سه‌ر ئاستی عیراق و له‌ئێستادا بێ ئاویی هه‌ڕه‌شه له باخچه‌كانی سلێمانی ده‌كات.
دەشڵێت: "به‌هۆی دابیننه‌كردنی بودجه باخچه‌كانی سلێمانی مه‌ترسی وشكبوونیان له‌سه‌ره".
باسنيوز
