قەیرانی دارایی هەڕەشە لە ڕێژەی سەوزایی لە سلێمانی دەکات

 قەیرانی دارایی هەڕەشە لە ڕێژەی سەوزایی لە سلێمانی دەکات
بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ئاماژە بەمەترسی لەناو چوونی ڕێژەیەکی زۆری سەوزای دەکات و داوادەکات بەخێرا حکومەت بێتە سەرخەت.

كامه‌ران حه‌مه‌ ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئەمرۆ (28\8\2016)رایگه‌یاند: نایه‌كسانی له‌دابینكردنی بودجه‌ بۆ زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ پارێزگاكاندا ده‌كرێت و به‌هۆی بێ ئاوییه‌وه‌ (200 )دره‌خت تا ئێستا له‌سلێمانی وشك بوون.

ناوبراو گووتیشی : سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیرییه‌ و ناكرێت ئاوا پشتگوێ بخرێت و سلێمانی زۆرترین باخچه‌ی تێدایه‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق و له‌ئێستادا بێ ئاویی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ باخچه‌كانی سلێمانی ده‌كات.

دەشڵێت: "به‌هۆی دابیننه‌كردنی بودجه‌ باخچه‌كانی سلێمانی مه‌ترسی وشكبوونیان له‌سه‌ره‌".









باسنيوز
Top