وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ماڵپەڕی (سۆمەڕییە نیوز) لەسەر زاری سەرچاوەیەکی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاوی کردووەتەوە: “ئەمڕۆ یەکشەممە 28\8\2016، فریاد ڕواندزی، وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق، بانگی لێژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن کراوە، بە مەبەستی ڕوونکردنەوە لەسەر بابەتی بودجەی 2017ی وەزارەتی ڕۆشنبیری و پرسی خەرجیی وەزارەتەکە و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ناوەندە شوێنەوارییەکانی عێراق.
هاوکات باس لەوە دەکرێت کە داوای روونکردنەوە لەسەر هەندێک پرۆژە و پرسی ڕۆشنبیری لە ڕواندزی دەکرێت.
لەمبارەیەوە ئەمین بەکر، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “ئاگاداری ئەو بابەتە نین و نەهێنراوەتە ناو کاری پەرلەمانەوە”.
باسنیوز
