رێكخراوەكان: نوێنەرانی كورد ھەڵوێستێكی نیشتمانی بنوێن و بگەڕێنەوە كوردستان

 رێكخراوەكان: نوێنەرانی كورد ھەڵوێستێكی نیشتمانی بنوێن و بگەڕێنەوە كوردستان
تۆڕی رێكخراوە مەدەنییەكان لە ھەولێر كەمپینی گەڕانەوەی نوێنەرانی كوردیان لە بەغدا بۆ كوردستان راگەیاند و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا داوایان لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا كرد دەستلەكار بكێشنەوە و بگەڕێنەوە ھەرێمی كوردستان.

لە یاداشتێكدا كە ئاراستەی نوێنەرانی كورد لە بەغدا و رای گشتیان كردووە رێكخراوە مەدەنییەكان دەڵێن: "لەكاتێكدا كە رۆژ دوای رۆژ بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و عێراق لە ھەموو رووێكەوە روو لە خراپتر دەكات، ناڕەزایەتی خەڵكیش زیاتر دەبێ، ئەو بارودۆخە سیاسیی چەقبەستوو خەڵكی ھەرێمی كوردستانی بێئومێد كردووە و قەیرانی دارایی و بێ مووچەیی ھێندەی دیكە دۆخەكەی ئاڵۆزتركردووە، پێشمەرگە قارەمانەكانیش رۆژانە لە سەنگەرەكانی بەرگریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان خوێن دەبەخشن، لەولاشەوە حكوومەتی عێراق ھیچ پێزانینێكی نییە، ئاراستەیەك دروستبووە كه‌ بەغدا دەیەوێت ھەموو شكستەكانی حكوومەتی عێراق بخاتە ئەستۆی نوێنەرە كوردەكان".

تۆڕی رێكخراوە مەدەنییەكان راشیدەگەیەنن: "لێرەوە داوا لەسەرجەم نوێنەر و وەزیرە كوردەكان دەكەین، ھەڵوێستێكی نیشتمانی بنوێن و بە فەرمی و بە كۆمەڵ دەستلەكاربكێشنەوە".













KDP
Top