نەجیب: ڕەخنە لەو كەسانە دەگرێت كه دهیانهوێت قەرزی نێودەوڵەتی بخاتە سەر بوودجە
(نەجیبە نەجیب)، رایگەیاند: "ئەو رێككەوتنەی كە لە نێوان حكوومەتی عێراق و سندووقی دراوی نێودەوڵەتیدا كراوە كە بە رێككەوتنی گەرەنتیكردنی دارایی دادەنرێت، بەپێی رێككەوتنەكە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بڕی 5 ملیار و 400 ملیۆن قەرز بە عێراق دەدات كە دوو ملیاریان لە ساڵی 2016 دەبێت و لە ساڵی 2017ـە و 2018 تەواو دەكرێت كە رێژەی سوودەكەی زۆر كەمە و 1,6 لەسەدە."
(نەجیب) گوتیشی: "حكوومەتی عێراق لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی دەڵێن ئەو قەرزە بۆ هاوكاریكردنی بوودجە و پڕكردنەوەی كورتهێنانە و پشكی هەرێمی كوردستانیش گرێ دەدەن بە نەوتەوە، بە مانای ئەوەی ئەگەر رێككەوتنی سیاسی لەبارەی نەوتەوە ئەنجام نەدرێت، لەبارەی دانوستان لە بڕگەی پابەندبوونی دارایی لە نێوان هەرێم و حكوومەتی عێراقی، ئەوان نایدەن و دەڵێن بۆ پشتگیریكردنی بوودجەیە، بەڵام ئەمە فكرەی حكوومەت و زۆربەی ئەندامانی لیژنەی داراییە".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت: "ئەو فكرەی دروست بووە هەڵەیە و ڕەخنەی توند لەو كەسانە دەگرین، چونكە ئەو فكرەیە یاسایی نییە و نامەنتیقییە كە لەنێو بوودجەی 2015 و 2016 پشكی هەرێمی كوردستان وەك پابەندبوونێكی دارایی لەسەر حكوومەتە كە گرێ درا بە بابەتی نەوت، بەڵام ئەو قەرزە وەرگرتنی پارەیە لە دامەزراوەیەكی داراییی گشتی و مانای وایە حكوومەت سیولەی نەقدی بۆ دابین دەكات كە بۆ گشتییە و بەپێی ماددەی (106)ـی دەستوور داهاتێكی گشتییە، كەواتە ئەمە گرێدراو نییە بە نەوتەوە، بۆیە ئێمە داوا دەكەین لەو قەرزە هەرێمی كوردستانیش بەشی خۆی وەربگرێت و بە گوێرەی بەشی خۆی هەرێمی كوردستان پابەندی رێكارەكان بێت بۆ گەڕانەوەی بەشێوەی قست بە هەمان میكانیزمی حكوومەتی عێراق."
KDP
