فڕۆکەخانەی ئامەد بۆردومان دەکرێت
ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاوی کردووەتەوە، کە چەکدارەکان شەوی شەممە 27ـی ئابی 2016، چوار مووشەکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەکە کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
بەهۆی هێرشەکەوە، هەروەک ئەنادۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، گەشتەکانی چوون و هاتنی فڕۆکەخانەی ئامەد راگیراون.
تاوەکو ئێستا هیچ گرووپێک لێپرسراوێتیی خۆی لە هێرشە مووشەکییەکە رانەگەیاندووە، بەڵام حکوومەتی تورکیا پارتی کریکارانی کوردستان (پەکەکە) تۆمەتبار دەکات.
بەهۆی کوشتنی پۆلیسێکی تورکیا لەلایەن پەکەکەوە لە شارۆچکەی سورووچ لە باکووری کوردستان و تەقاندنەوەی بۆریی نەوتی کوردستان، جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دروستبووەتەوە، کە بەهۆیەوە بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی باکووری کوردستان ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە.
باسنیوز
