زیاد کاکەڕەزا: تا دانیشتنی ئەنجوومەن دەکرێ روون نییە رەوشەکە بەکوێ دەگات

 زیاد کاکەڕەزا: تا دانیشتنی ئەنجوومەن دەکرێ روون نییە رەوشەکە بەکوێ دەگات
سەرۆكی لیستی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، دەبێ ئیش و كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و دابەشكردنەوەی پۆستەكان بەشێوەیەكی یاسایی و دیموكراسیانە و بێ كێشە بڕوا بەڕێوە. دەیشڵێ"ئەم حەفتەیە دەست بە دانیشتنەكان دەكەینەوە و تا ئەوكاتە رون نییە رەوشەكە بەكوێ دەگات."

(زیاد كاكەڕەزا) سەرۆكی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی ڕاگەیاند: "ئێمە لەگەڵ دروستبوونی هیچ كێشمەكێش و كیشەیەكدانین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. ئەوكێشەیەی دروستیش بوو زیاتر لەنێوان برادەرانی یەكێتی بوو بەوەی كە گوایە هەندێكیان خۆیان بە غەدر لێكراو دەزانن و وازیان لە حزبەكەیان هێناوە."

گووتیشی: "دەبێ ئیش و كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و دابەشكردنەوەی پۆستەكان بەشێوەیەكی یاسایی و دیموكراسیانە و بێ كێشە بروا بەڕێوە. چونكە دروستبوونی گرژی و شكاندنی یاساو بارگرژی زیان بە دەسەڵات و خەڵكی شاری سلێمانی دەگەیەنێت."

سەرۆكی لیستی پارتیی لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی رایشی گەیاند:"ئەم حەفتەیە دەست بە دانیشتنی ئەنجومەنی پرێزگای سلێمانی دەكرێتەوە و تا ئەوكاتە رون نییە رەوشەكە بەكوێ دەگات."

لە دانیشتنی 25ـی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لەكاتی ئالوگۆركردنی پۆستەكان، كێشەیەكی زۆر كەوتە نێوان ئەندامان و لایەنەكانی ئەنجومەنەكە، سكاڵا تۆماركراوە بەوەی كە یاسا پێشێلكراوە لە دانیشتنەكەدا.


PDK.info -
Top