پێنج دیلە شەهیدەکەی دەستی داعش سەرجەمیان خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بوون
ئەو پێنج دیلە، كە داعش شەهیدیان دەكات، چواریان كوردن و ئەوی دیكەیان عەرەبە و خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن. سێ كەسیان زیاتر لە دوو ساڵ و دوو كەسی دیكەشیان زیاتر لە ساڵێكە لەلای داعش دیل بوون.
یەحیا کنجۆ:
- خەڵکی گوندی قبە ئەلشێخ-ی باب-ـە.
- تەمەنی 16 ساڵ بووە.
- لەسەر رێگای باب- کۆبانێ بەدیل گیراوە
- 800 رۆژ لە زیندانەکانی داعش زیندانی بووە
حاجی عەلی عیسا:
- خەڵکی بیرنەسری کۆبانێ-یە.
- تەمەنی 20 ساڵ بووە.
- لەسەر رێگای گوندی رجێمانی کۆبانێ بەدیل گیراوە.
- 800 رۆژ لە زیندانەکانی داعش زیندانی بووە.
محەممەد خەلیل:
- کوردی منبجە
- تەمەنی 54 ساڵ بووە.
- لەسەر رێگای نێوان منبج - کۆبانێ بەدیل گیراوە
- 800 رۆژ لە زیندانەکانی داعش زیندانی بووە
شەمسەدین ئەلخەلیل:
- عەرەبی منبجە.
- تەمەنی 46 ساڵ بووە.
- 400 رۆژ لە زیندانەکانی داعش زیندانی بووە.
مەحموود مۆفەق ساڵح:
- خەڵکی شارۆچکەی قەریەتەنی حمس-ــە.
- تەمەنی 21 ساڵ بووە
- 400 رۆژ لە زیندانەکانی داعش زیندانی بووە
رووداو
