پارتی: بارزانی پیرۆزبایی لە هەڤاڵ ئەبوبەکر نەکردووە
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی لە روونکردنەوەیەکیدا دەڵێت:" سەرۆک بارزانی بەهیچ شێوەیەک لەڕێگەی هیچ شوێن و کەسێکەوە پیرۆزبایی بەپارێزگاربوونی لە هەڤاڵ ئەبوبەكر نەکردووە، پێمان سەیرە هەواڵێکی لەوجۆرە لە میدیاوە بڵاودەکاتەوە".
رۆژی شەممە 27-8-2016، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی كە لەسەر پشكی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستەكەی وەرگرتووە، رایگەیاند "مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشئەوەی گەشتەكەی بۆ دەرەوە دەستپێبكات، لەڕێگەی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستەكەی پێگەیاندم".
دەقی روونکردوەکە
ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
ئەمڕۆ بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر لەڕێگەی کەناڵێكی ڕاگەیاندنەوە،ڕایگەیاندووە بەر لە گەشت کردنی بۆ دەرەوەی ووڵات سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەپارێزگار بوونی لەڕێگەی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێ گەیاندبووم،لێرەوە ڕایدەگەیەنین"سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هیچ جۆرە پیرۆزباییەکی بە بەڕێز(هەڤاڵ ئەبوبەکر) نەگەیاندووە".
هەروەها سەرۆک بارزانی بەهیچ شێوەیەک لەڕێگەی هیچ شوێن و کەسێکەوە پیرۆزبایی بەپارێزگار بوونی لە ناوبراو نەکردوە،پێمان سەیرە هەواڵێکی لەو جۆرە لە میدیاوە بڵاو دەکاتەوە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە
27-8-2016
rudaw
