یەکێک لە ئەندامە دەست لەکار کێشاوەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لە سلێمانی: فشاری دەروونیمان لەسەرە
ئەمڕۆ شەممە 27\8\2016، ئەکرەم شەریف، ئەندامى دەست لەکار کێشاوەی فراکسیۆنی یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، ڕایگەیاند: "هیچ بڕیارێکم نەداوە جارێکى دیکە بگەڕێمەوە ناو ڕێزەکانى یەکێتى و لەسەر هەڵوێستەکەى ڕۆژى پێنجشەممە سوورم”. ئەوەشی ڕوون کردەوە: “تەواوى ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخەمەوە کە لە سایتەکانەوە باسی ئەوە دەکەن، گوایە من لە بڕیارەکەى خۆم پەشیمان بوومەتەوە و چووبێتمەوە ناو ڕێزەکانى یەکێتى”.
لە لایەن خۆیەوە محەمەد ڕەسوڵ، ئەندامى دەست لەکار کێشاوەی یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، ڕایگەیاند: “بەهۆى هەندێک کارى نایاسایی لە ناو ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کە ڕووی دا، ئێمە بڕیارماندا دەست لەکار کێشانەوەى خۆمان لەناو ڕیزەکانی یەکێتى ڕابگەیەنین. بەڵام دواجار بەهۆى هەڵوێستى دڵسۆزانى یەکێتى و لایەنە سیاسییەکانەوە، بیرمان لەوە کردەوە کە ناکرێت ئێمە لە یەکێتى دوور بکەوینەوە، بۆیە بڕیارى ئەوەمانداوە دووبارە بگەڕێینەوە ناو یەکێتى، چونکە لە مێژە ئێمە خەبات بۆ ئەو حزبە دەکەین”.
محەمەد ڕەسول لە لێدوانەکەیدا ئەوەی ئاشکرا کرد: “هۆکارى گەڕانەوەمان بۆ ناو یەکێتی، بۆ فشارى دەروونىی خۆمان دەگەڕێتەوە، چونکە ئێمە هەستمان بەوە کردووە، تەنها لە حاڵەتى هەڵچووندا ئەو بڕیارەمانداوە، بێگومان هەڵەیەکمان کردووە و لەو هەڵەیە پەشیمان بووینەتەوە”.
دەربارەى ئەوەى چ مەرجێکیان هەبووە بۆ سەرکردایەتیی یەکێتى تاوەکوو جارێکى دیکە بگەڕێنەوە ناو ڕێزەکانى یەکێتى، محەمەد رەسوڵ گوتى: “مەرجى یەکەمى ئێمە ئەوەبوو مەکتەبى سایسی پابەندى بڕیارەکەى خۆى بێت, هەروەها مەرجى دووەم ئەوەبوو سەرکردایەتى یەکێتى قسە لەگەڵ هەموومان بکات و ئاشتمان بکاتەوە, بەڵام سەرکردایەتى یەکێتى دەڵێن، ئەو بڕیارە تازە چووەتە قۆناغى جێبەجێکردنەوە و ئەو کەسەی بڕیارى لەسەر دراوە تازە بووە بە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا و ناتوانین هەڵیبوەشێنینەوە”.
ڕۆژى پێنجشەممە، بههۆى ڕازینهبوونیان له شێوازى ئاڵوگۆڕكردنى پۆستى سهرۆكى ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى و دیارى نهكردنى ئهكرهم شهریف، وهك سهرۆكى ئهنجومهنى پارێزگا، گرژى و ئاڵۆزى له هۆڵى كۆبوونهوهى ئهنجومهنى پارێزگا درووستبوو و دواتر له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا 5 ئهندامى فراكسیۆنى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، له ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى، دەست لەکار کێشانەوەی خۆیان له ڕیزهكانى یهكێتى و فراكسیۆنهكه ڕاگهیاند.
باسنیوز
