تەنیا بارزانی فەرمان دەکات پێشمەرگە بچێتە ناوشاری موسڵ
مێسال ئالووسی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئیئتیلافی مه‌ده‌نی دیموكراسی، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نووسی ڕاگه‌یاند: "له ڕووی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق، هێزی پێشمه‌رگه به‌شێك له سوپای عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، تاكو ئێستا ناوچه‌یه‌كی زۆری له ژێر ده‌ستی داعش ئازاد كردووه، كه‌واته به‌شداری چالاكانه‌ی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ گرنگه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئیئتیلافی مه‌ده‌نی دیموكراسی، گوتیشی: "هێزه‌كانی عێراق به ته‌نیا و به‌بێ به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه ناتوانن مووسڵ ئازاد بكه‌ن".
له‌مباره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری كورد، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: "پێشمه‌رگه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه كوردستانییه‌كان به‌شداری ده‌كات، به‌ڵام بۆ به‌شداری كردن و چوونه ناو شاری مووسڵ، ئه‌وه ده‌بێت بارزانی بڕیاری له‌باره‌وه بدات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "له‌ماوه‌ی داهاتوو شاندی سه‌ربازی هه‌رێمی وكردستان و به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه و له‌وباره‌وه قسه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه شوێنه‌كانی بۆ دیار كراوه كه ده‌چێته كوێوه و به‌ره‌و كوێ پێشڕه‌وی ده‌كات".
باس‌نیوز
