شۆڕش حاجی: جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان سوپاسی یەکێتی دەکات
رۆژی شەممە 27ـی ئابی 2016، شۆڕش حاجی، گوتەبێژی فەرمیی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆ بوونەوەی جڤاتی نیشتیمانیی حازبەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، کۆ بووەنەوەکە کۆ بوونەوەیەکی مانگانە و ئاسایی بوو.
رۆژی شەممە 27ـی ئاب، جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان بە سەرپەرشتیی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی حزبەکە لە شاری سلێمانی کۆ بووەوە.
هەروەک شۆڕش حاجی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی و ئەگەر و پێشھاتەکانی کوردستان و ناوچەکە کردووە.
بە گوتەی گوتەبێژی فەرمیی گۆڕان، جڤاتی نیشتیمانیی ئامادەیی بزووتنەوەکەی دەربڕیوە بۆ هەر هەنگاوێکی سیاسی، کە بنرێت ”لە پێناو باشکردنی گوزەرانی خەڵک و تێپەڕاندنی قەیرانەکە“.
شۆڕش حاجی جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان لە کۆ بوونەوەکەیدا باسی دەستاودەست کردنی دەسەڵاتی خۆجێیی لە سلێمانی کردووە و ”سوپاسی یەکێتی کرا بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە“.
گوتەبێژی گۆڕان هەروەها رایگەیاند، کە جڤاتەکە دژایەتیی خۆی بۆ ”هەر هێزێک“ نیشان داوە، کە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بێت و پشتیوانیی بۆ یەپەگە دەربڕیوە.
هەفتەی رابردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و گۆڕان بە سەرپەرشتیی هێرۆ برایم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و نەوشیروان مستەفا کۆ بوونەوە و رێککەوتن لەسەر دەست بەکاربوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، هەڵسوڕاوی گۆڕان وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی.
باسنيوز
