نرخی دراوەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

نرخی دراوەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان
به‌یانی ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رانبه‌ره‌ به‌ 128 هه‌زار و 700 دینار، ئه‌وه‌ش هه‌مان نرخی دوێنێ هه‌ینیه‌ له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.


به‌یانی‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕ نرخی‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 128 هه‌زار و 700 دیناره‌، هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ به‌راورد به‌دوێنێ هه‌ینی".


100 یۆرۆ به‌رامبه‌ر 144 هه‌زار و 500 دیناره‌، 100 پاوه‌ند به‌ 168 هه‌زارو 500 دیناره‌، هه‌روه‌ها 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی به‌رامبه‌ر 36 هه‌زار و 500دیناره‌‌و 100 لیره‌ی‌ توركیش به‌ 43 هه‌زارو 500 دیناره‌".

نرخی‌ دراوه‌ بیانییه‌كان به‌رامبه‌ر دۆلار، 100 یۆرۆ به‌ 111 دۆلاره‌ و 95 سه‌نت، پاوه‌ند به‌رامبه‌ر 131 دۆلار و 35 سه‌نته‌.
Top