لاهور شێخ جەنگی: پێنج ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگا لە فراکسیۆنی یەکێتی دەمێننەوە
لاهور شێخ جەنگى بەرپرسى دەزگاى دژە تیرۆر لە پەیجى تایبەتى خۆى وێنەیەکى خۆى لەگەڵ هەریەکە لە سەباح فەتاح و ئاڤان جەمال و محەمەد ڕەسوڵ بڵاوکردووەتە کە پێشتر ڕایانگەیاند لە وازیان لە یەکێتى هێناوە و فراکسیۆنێکى سەربەخۆ ڕادەگەیەنن.
لاهور شێخ جەنگى ڕایگەیاندوو ئەو ئەندامانەى یەکێتى بەهۆى بەهەند وەرنەگرتنى بیروبۆچوونەکانیان لەلایەن ئەندامانى مەکتەبى سیاسییە نیگەرانبوون و ئەوەش مافى ڕەواى خۆیانە، بەڵام دوا وەڵامی ئەوان کارکردنە لەفراکسیۆنی سەوز و خزمەتکردنە بە یەکێتیی و کۆمەڵانی خەڵکی كوردستان.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ لە دانیشتنى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانیدا بۆ ئاڵوگۆڕى پۆستەکانى سلێمانى بەهۆى ئەوەى ئازاد حەمە ئەمین لە جیاتى ئەکرەم شەریف کرا بە سەرۆکى ئەنجومەنى کێشە کەوتە ناو فراکسیۆنى یەکێتییەوە و بەهۆیەوە پێنج ئەندامیان ڕایانگەیاند لە یەکێتى جیابوونەتەوە و فراکسیۆنێکى سەربەخۆ ڕادەگەیەنن، بەڵام دواتر نیاز جەمال یەکێک لەو ئەندامانەى فراکسیۆنى یەکێتى ڕەتیکردەوە دەستى لە ئەندامێتى یەکێتى کشاندبێتەوە
