شاسوار عەبدولواحید: ئەو هەڵوێستەی یەکێتی جێی تەقدیر و دەستخۆشییە

شاسوار عەبدولواحید: ئەو هەڵوێستەی یەکێتی جێی تەقدیر و دەستخۆشییە
خاوەنى گروپى کۆمپانیاکانى نالیا و دامەزراوەى میدیاکانى نالیا ڕایگەیاند، ئەو هەڵوێستەی یەکێتی جێی تەقدیر و دەستخۆشییە.
شاسوار عەبدولواحید، خاوەنى گروپى کۆمپانیاکانى نالیا و دامەزراوەى میدیاکانى نالیا لە وتارێکدا ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە، لە هەرێمی کوردستان لە کۆی سێ پۆستی سەرۆکایەتی و گرنگ (سەرۆکی هەرێم - سەرۆکی حکومەت - سەرۆکی پەرلەمان ) هیچ کامیان بە دەست یەکێتیەوە نییە.
هەروەها وتى، لە کۆی سێ پارێزگاری هەرێم (جگە لە کەرکوک) تەنها پارێزگاری سلێمانی بە دەست یەکێتیەوە بوو، بەڵام "ئەویشی تەسلیم بە گۆڕان کرد لە پێناو بەڵێنێکی سیاسی و ڕێککەوتنێکی سیاسی کە پێشتر یەکێتی و گۆڕان ڕێککەوتبوون لە سەری".
خاوەنى کۆمپانیاکانى نالیا ئەوەشى وتووە، ئەگەر چی هەندێک پێیان وایە پۆستی پارێزگار گرنگ نییە، بەڵام "گرنگە بەو پێیەی تاکە پارێزگاری هەرێم بوو کە بە دەست یەکێتیەوە بوو، پارێزگارێک کە ٢٥ ساڵە لەسەر یەکێتی تاپۆ کراوە".
ناوبراو وتیشى "ئەم مەوقیفەی یەکێتی و ئەم هەڵوێستەی یەکێتی جێی تەقدیر و دەستخۆشییە"، وڵاتانی دونیا کە گەیشتون بە ئەمڕۆ و بەرەو پێش چون ئەوا لە قۆناغێکی لەم جۆرەوە دەستیان پێکردوە.
شاسوار عەبدولواحید ئەوەشى وتووە "گۆڕانکاری لە ڕێی ڕێکارە مەدەنیەکان و هەوڵە مەدەنیەکانەوە کاتی دەوێت و پرۆسەیەکی هێواشە ، بەڵام پرۆسەیەکی بێخوێن و ئاشتیانەیە".
خاوەنى دامەزراوەى میدیاى نالیا ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەم گۆڕانکاری پارێزگارە لە هەرێمی کوردستان و "لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردو تەنها یەک جار ڕویداوە ، ئەویش لە کاتی شەری ناوخۆ و بە خوێنرشتن بوو".
ناوبراو وتیشى "کاتێک هێزێک دەستی دەگرت بەسەر شارێکدا، بۆیە گۆڕانکاریەکی لەم جۆرە دەستپێکردنی قۆناغێکی تازەیە لە مێژوی هەرێمی کوردستان و هەنگاوێکی جوانە لە ژیانی سیاسیدا کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان خاوەنی ئەم هەنگاوە جوانەیە"
Top