وەزارەتی خوێندنی باڵا هۆشداری دایە خوێندکارانی تواناسازی

وەزارەتی خوێندنی باڵا هۆشداری دایە خوێندکارانی تواناسازی
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هۆشداریدا ئەو خوێندکارانەی کە لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی چونەتە دەرەوە و دوای تەواوکردنی خوێندنەکەیان ناگەڕێنەوە.

بە گوێرەی گشتاندنێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە واژۆی یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەسەرە و مێژووی ١٩ی مانگی ئایاری ٢٠١٦ی بەسەرەوەیە تیایدا هاتووە "سەبارەت بەو کاندیدانەی بەرنامەی تواناسازی لە دەرەوەی وڵات کە بە پێی فەرمانی وەزارەتمان مۆڵەتی خوێندنیان تەواو دەبێت بەڵام ناگەڕێنەوە هەرێم، دوای تەواوبوونی یەک مانگ دوای تەواوبوونی مۆڵەتەکەیان وەزارەتمان دەتوانێت کۆی پارەی خەرجکراویان لێ وەربگیرێتەوە، چونکە بەو کارەیان ئەو گرێبەستە پێشێل دەکەن کە لەگەڵ وەزارەتمان واژۆیان لەسەر کردووە".

ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا ماستەرو دکتۆرا، ساڵانە ژمارەیەک خوێندکار لەسەر بودجەی وەزارەتەکە ژمارەیەک خوێندکار ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکات بۆ تەواوکردنی خوێندن و بەدەستهێنانی پسپۆڕی لە بوارە جیاجیاکاندا.
Top