تێکڕای تەمەنى خەڵکی هەرێم لە بەشەکانى تر‌ى عێراق زیاترە
بەپێى ئامارى بەڕێوەبەرایەتیى ئامارى سلێمانى ساڵانە له كۆى هه‌زار كه‌س، شه‌ش كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
له‌دواى سلێمانی هه‌ر یه‌كە له هه‌ولێر و دهۆك دێن كه تێكراى ته‌مه‌ن تیایاندا ٧٠ بۆ ٧٢ ساڵ ده‌ستنیشانكراوه.
لە ناوچاكانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق تێکڕاى تەمەن بە ٦٨ ساڵ دیاریکراوە.
بەپێی ئامارەکە هۆكاری ئەوەی بۆچی مرۆڤ لە سنوورى سلێمانى زۆرترین ته‌مەن ده‌كات، بۆ سروشتى ناوچه‌كه و كه‌شوهه‌وا و و بار و گو‌زه‌رانى خه‌ڵك و كه‌میى ڕێژەى هه‌ژارى بە بەراورد بە ناوچەکانى دیکە گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
زۆرترین ڕێژه‌ى مردن لەعیراقدا له پارێزگاکانى ناوه‌ڕاست و باشوور تۆمارکراوە، هۆکارەکەشى بۆ زۆرى ته‌قینه‌وه‌كان و شه‌ڕى داعش و پیسبوونى ژینگه‌ى ئەو ناوچانە دەگەڕێنرێتەوە.
رێكخراوى گه‌شەپێدان و هاوكارى ئابورى نێوده‌وڵه‌تى بڵاویكردووه‌ته‌وه له كۆى ٢٣٦ وڵاتى جیهان، ئیمارات به‌پله‌ى یه‌كه‌م دێت كه ڕێژه‌ى مردنى تێدا كه‌مه و عیراقیش له ڕیزبه‌ندى ٢١٠ هه‌مین وڵاتدایه.
بەپێى ئەو لێكۆلێنه‌وانەى لە ساڵى ٢٠١٤وە لەسەر هۆکارەکانى درێژى و کورتیى تەمەنى مرۆڤەوە لە جیهاندا کراون، تێکڕاى تەمەن لەسەر ئاستى جیهان بە ٦٧ ساڵ خەمڵێنراوە، به‌ڵام ژاپۆن پێگەیەکى تایبەتى پێدراوە و تێکڕاى تەمەن لەو وڵاتەدا ٨٣ ساڵە، کەمترین تێکڕاى تەمەنیش له وڵاتى سوازیلانده كه هاوسنوورى ئه‌فریقاى باشوره و بە ٤٠ ساڵ دیاریکراوە.
لێكۆڵێنه‌وه‌كان ئاشکرایانکردووە، جیاوازى لە تێکڕاى تەمەنى ژنان و پیاواندا هەیە و ژنان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ٣ بۆ ٧ ساڵ له پیاوان زیاتر تەمەن دەکەن و ژنانى ژاپۆن لە پلەى یەکەمدان و تێکڕا ٨٧ ساڵ تەمەن دەکەن.
لێكۆَلێنه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن مرۆڤ ساڵ له‌دواى ساڵ ته‌مه‌نى درێژتر دەبێت، هۆكاره‌كه‌شى بۆ پێشکەوتنى مرۆڤ و وەرگرتنى چارەسەر دەگەڕێنرێتەوە.
پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵى ٢٠١٥ ڕێژه‌ى گشتى ناوه‌ندى ته‌مه‌ن له جیهاندا بۆ ٩٠ ساڵ به‌رزبێـته‌وه و له هه‌ندێك وڵات بگاتە ١٠٠ ساڵ، ته‌نانه‌ت پێشبینى ئه‌وه‌ش كراوه بۆ ساڵى ٢٠٧٥ تێکڕاى ناوەندى تەمەنى مرۆڤ بگاتە ١٢٠ ساڵ.
