یەپەگە: هێرش بۆ سەر خاکی فیدراڵی رۆژئاوا بەردەوامە لەلایەن محەممەد ئیسماعیل 16 خولەک لەمەوبەر
ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG راگەیێندراوێکی لەبارەی تۆپبارانی دەورەوبەری منبج بڵاوکردەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی فیدراڵی باکووری سووریا-رۆژئاوا بەردەوامە."
یەپەگە راشیگەیاندووە" رۆژی هەینی 26-8-2016، سوپای تورکیا بە چەکی قورسەوە هێرشیکردووەتە سەر بارەگاکانمان لە گوندی (عەندیوەر)ی سەر بە دێریک".
ئەم شەڕە لەكاتێكدایە، رۆژی چوارشەممە 24-8-2016، بە بەشداری سوپای سووریای ئازادی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ئۆپهراسیۆنی ئاسمانی و وشكانی بۆ سهر جهرابلوس له رۆژئاوای كوردستان (باكووری حهلهب) لهلایهن سوپای توركیا دەستیپێكرد و لە ئێوارەی هەمان رۆژ جەرابلوس کۆنترۆڵکرا. ئەمەش كاردانەوەی تووندی یەپەگە و پەیەدە و حكومەتی سووریای لێكەوتەوە.
