ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شرنا‌خ روویدا
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی سه‌ر به حكومه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراوه ئه‌نجامدراوه به‌دوری 50 مه‌تر له بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌نێوان رێگه‌ی نێوان شرنا‌خ و جزیره.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه بنكه‌كه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌و برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كران.
رۆیته‌رز له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ته‌قینه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
