توێژەرێکی سیاسی: هەموو سەردانێکی بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کورد سەرکەوتنە
سۆران سێوکانی، توێژەری سیاسی و لێکۆڵەر لە بواری ئیسلامی سیاسی، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە:“سەردانەکەی بارزانی لای هەندێک کەس سەرکەوتنی مەزنە، بەڵام هەندێکی دیکە بۆڵەیان دێت و لە بنەوە نازانن چی بڵێن، ئەوانیتریش لە ترسی تاوانبارکردن بێدەنگن“.
سێوکانی سەبارەت بە گرنگیی سەردانەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەڵێت: ”لە ڕاستیدا ئەگەر سیاسەتمەدارانی کورد ئاقڵ بن، هەموو سەردانێکی بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا، مانای سەرکەوتنە بۆ گەلی کورد، جا لە ناوخۆ چەند ناکۆک بین؟ ئەگەر بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێرانیشی کرد، ئینجا دەشێ بڵێین گەلی کورد بە گشتی گرەوێکی بردووەتەوە“.
هاوکات نووسیویەتی: ”ئاخر سەردانی مالیکی و ئەوانیتر، تەنیا وەک گەمەیەکی منداڵان وایە بۆ ئێمە، مەڵێن ئێمە سەر بە عێراقین، ئاخر شتێک نەماوە بە ناوی عێراقەوە، ئەوە ئێرانە لە عێراقدا گەمە دەکات“.
باسنیوز
