لە هەولێر پێشمەرگەیەک نەشتەرگەرییەکی دەگمەنی بۆ کرا

لە هەولێر پێشمەرگەیەک نەشتەرگەرییەکی دەگمەنی بۆ کرا
پێشمەرگەیەک بەناوی کەیفی، لەشەڕێکی شارۆچکەی تلسقۆف لە نەینەوا برینداردەبێت و بەهۆی برینەکەیەوە باسکی لە جوڵە دەکەوێت، ئەو پێشمەرگەیە لە هەولێر نەشتەرگەرییەکی دەگمەنی بۆکرا و چارەسەری پزیشکی وەرگرت.

چوار مانگ پێش ئێستا لە شارۆچکەی تلسقۆف لە نەینەوا، ژمارەیەک پێشمەرگە لە بەرامبەر چەکدارانی داعش شەڕیان کرد و کەیفی لەم شەڕەدا برینداربوو.

بۆئەوەی قۆڵی بەجۆڵە بکەوێتەوە نەشتەرگەرییەکی دەگمەنی و قورسی بۆ ئەنجام دراو، یەکەمجاریشە لە نەخۆشخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، نەشتەرگەرییەکە نزیکەی 14:00 کاژێری خایاند.

جگەلە کەیفی هەزاران پێشمەرگەی دیکە لە شەڕی دژی داعشدا برینداربوون، بەشێکیان بەهۆی نەبوونی چارەسەریان لەهەرێمی کوردستان رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوەی وڵات دەکرێن.

نەخۆشەکە بەیانی رۆژی 25-8-2016 کاژێر 8:00 چووە نێو هۆڵی نەشتەرگەری و نزیکەی 14:00 کاژێری خایاندووە، تاوەکو بەسەرکەوتووی نەشتەرگەرییەکەی تەواوبووە".

پزیشک و کەسوکاری ئەو پێشمەرگەیە دەڵێن، باری تەندروستی جێگیرە و ئێستا زۆر باشە.




رووداو
Top