سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ئیتالیا دەكات

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ئیتالیا دەكات
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 24ـی 8ـی 2016 لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە نزیك ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان گیانیان لەدەست دا و سەدان كەس بریندار بوون و زیانێكی زۆری مادیشی لێ كەوتەوە.
لێرەدا بەهۆی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە بەناوی خۆمان و گەلی كوردستان سەرەخۆشی لە گەل و حكوومەتی ئیتالیای دۆست و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە خەمناكە دەكەین و هاوسۆزی خەمیانین. هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دەخوازین و ڕۆحی قوربانیان شاد بێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
25ـی 8ـی 2016
Top