كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستیپێكرد
به‌پێی برگه‌ی سێی خشته‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی عێراق، رێوشوێنه‌كان به‌پێی ماده‌ی 61 ی ده‌ستوری عێراق تایبه‌ت به لێپرسینه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ته‌واو ده‌كرێت كه ته‌نها ده‌نگدانی ماوه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌دانیشتنه‌كانی رابردووی په‌رله‌مان له چه‌ند رۆژی رابردوو، لێپرسینه‌وه‌ی ته‌واو بوو دواتر به كۆی ده‌نگ په‌رله‌مانتاران باوهرهێنانیان به وهلاَمهكان ره‌تكرده‌وه.
هه‌ر به‌پێی برگه‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه، له برگی نۆیه‌مدا هاتووه، لێپرسینه‌وه له هۆشیار زێباری وزیری درایی عێراق ده‌كرێت.
فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێكردووه، بڕیاره ده‌نگدان بكرێت بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیری به‌رگری و هاوكات لێرسینهوهش له هۆشیار زێباری بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بۆ كۆبونه‌وه‌كه ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ن.
سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانتاره ناره‌زاییه‌كان كه له كۆبونه‌وه‌ی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانیان كرد و رێژیی یاسایی په‌رله‌مانیان بۆ ده‌نگدان تێكدا و به‌هۆیه‌وه په‌رله‌مان نه‌یتوانی ده‌نگ بدات بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیری به‌رگری، فه‌رهاد قادر رایگه‌یاند، تائێستا رون نییه كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌توانن رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مان تێك بده‌ن یاخودنا.
به‌پێی مادده‌ی 56 و 58 له په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ده‌توانێت واژۆی لانیكه‌م 25 په‌رله‌مانتار كۆبكاته‌وه‌و دواتر لێپرسینه‌وه له وه‌زیر ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دهكرێتو په‌رله‌مانیش وه‌زیری دیاریكراو بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و بابه‌تی لێپرسینهوهكهو پرسیاره‌كانی بۆ ده‌نێرێت.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان پێش كۆبونه‌وه‌كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبوه‌وه، لایه‌نه كوردیه‌كانیش هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌یان نه‌كردووه.
ئارێز عهبدولاَ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، لایه‌نه كوردیه‌كان هیچ بریارێكی هاوبه‌ش و پێشوه‌خته‌یان بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ نییه كه دو وه‌زیر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
به‌وته‌ی ئارێز عهبدولاَ، لایه‌نه كوردیه‌كان ئێستا له‌به‌غداد په‌رته‌وازه‌ن و بریاری هاوبه‌شیان له په‌رله‌مانی عێراق نیه.
خه‌ندان
