چوار ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستیان لەکارکێشایەوە

چوار ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستیان لەکارکێشایەوە
ئەمڕۆ چوار ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستیان لەکارکێشایەوە.

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، هەریەکە لە ئەکرەم شەریف، سەباح فاتیح، محەمەد ڕەسوڵ و ئاڤان جەمال ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی دەستیان لەکارکێشایەوە.

سەباح فاتیح بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەیان ئەوەیە کە ڕێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی جێگەی یاسای گرتووەتەوە.

Top