نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان
نرخی‌ زێڕ به‌یانی‌ ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ نزمترین نرخی‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌دا تۆماركردو یه‌ك ئۆنسه‌ زێرش له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ به‌رامبه‌ر 1325 دۆلاره‌.

ئه‌مرۆ نرخی‌ زێڕ به‌ نزمی‌ ماوه‌ته‌وه‌، یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌رامبه‌ر 1325 دۆلاره‌ كه‌ نزمترینه‌ له‌م مانگه‌دا".

دوێنێ‌ به‌یانی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ به‌رامبه‌ر 1336 دۆلار بوو، دواتر رووی‌ له‌دابه‌زین كرد.


له‌بازاره‌كانی‌ ناوخۆ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 203 هه‌زار دیناره‌ و عه‌یاره‌ 21 به‌ 236 هه‌زار دیناره‌، یه‌ك لیره‌ش به‌ 280 دۆلاره‌".
Top