”یەکێتی و گۆڕان بە بڕیارێکی کەسی کاندێکیان گۆڕیوە“
بەپێی زانیارییەکان ئێستا نامەی دەست لەکار کێشانەوەی ئاسۆ فەرەیدوون، پارێزگاری سلێمانی ئامادەیە و چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بخرێتە دەنگدانەوە و هەر ئەمڕۆ کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار و کەسێکی دیکەش بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دیاری بکرێت.
هەر لە دانیشتنەکەدا، ئەکرەم شەریف محەمەد کە ئێستا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە، لە وتەیەکدا ئاشکرای کرد، لە دانیشتنەکەی دوێنێ چوارشەممەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە نەوشیروان مستەفا تێیدا بەشدار بوو، بڕیار دراوە ئەکرەم شەریف بکرێت بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا. گوتیشی: ”من تا نیوەشەوی ڕابردوو تاکە کاندیدبووم بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، کەچی بە بڕیارێکی کەسی منیان لاداوە و ناوی کەسێکی دیکەیان کاندید کردووە“.
جەختیشی لەوە کردەوە کە پرۆسەی گۆڕانکارییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاسایی نییە و گوتی: ”لەناو پایتەختی ڕۆشنبیری کودەتا بەسەر یاسادا دەکرێت“.
باس
