یڵدرم: پەیوەندییە ئابوورییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان فراوانتر دەكەین

یڵدرم: پەیوەندییە ئابوورییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان فراوانتر دەكەین
سەرۆكوەزیرانی توركیا رایگەیاند، ئاگادارن رەوشی ئابووریی هەرێمی كوردستان خراپە و بۆ ئەوەش هەموو هاوكارییەك دەكەن؛ لە بواری وزە پەیوەندییەكان فراوانتر دەكەن و دەروازەیەكی دیكەش لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكەنەوە.

بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند "پرسێكی سەرەكی كۆبوونەوەمان لەگەڵ بارزانی پرسی ئابووری بووە. تێدەگەین رەوشێكی ئابووری نالەبار لە هەرێمی كوردستان هەیە، بۆیە بڕیامانداوە هاوكاییە ئابوورییەكانمان زیاتر بكەین، ئەوەش لە دوو رێگەوە: پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی وزە و كردنەوەی دەروازەیەكی دیكەی سنووری لەگەڵ هەرێمی كوردستان".
Top