دادگای پارێزگای سەماوە بڕیاریدا منداڵێک بە تۆمەتی دزینی چوار پاکەت کلینێکس ساڵێک زیندانی بکرێت
بە تۆمەتی دزینی چوار پارچە کلینێکس دادگای پارێزگای سەماوە لە عێراق، بڕیاری ساڵێک زیندانی کردنی بۆ منداڵێک دەرکردوە کە تەمەنی هەشت ساڵە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئەلحوڕیە، دوای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگا، ئەنجومەنی پارێزگای سەماوە داوایکردوە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لێبوردنێکی تایبەت بۆ ئەو منداڵە دەربکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا، بڕیارەکەی دادگای سەماوە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و وەک بابەتێکی سەرنجڕاکیش کۆمێنتی جیاوازی لەسەر نوسراوە.
