حکومەت وەڵامی قسەکانی مه‌حموود سه‌نگاوی دەداتەوە
سەفین دزەیی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی قسەکانی مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەداتەوە و رایدەگەیێنێت؛" لێدوانه‌كانى به‌ڕێز سه‌نگاوى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ندێ زانیاریى هه‌ڵه‌یه، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه به به‌ڕێزیان دراوه. ئه‌و كه‌سانه دیارن و بۆ موزایه‌ده‌ى سیاسى، به‌رده‌وام به‌ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێ یارى به سۆز و هه‌ستى خه‌ڵك بكه‌ن و پشێوى بنێنه‌وه".
دەقی قسەکانی سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
1- لێدوانه‌كانى به‌ڕێز سه‌نگاوى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ندێ زانیاریى هه‌ڵه‌یه، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه به به‌ڕێزیان دراوه. ئه‌و كه‌سانه دیارن و بۆ موزایه‌ده‌ى سیاسى، به‌رده‌وام به‌ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێ یارى به سۆز و هه‌ستى خه‌ڵك بكه‌ن و پشێوى بنێنه‌وه.
2- به‌ڕێزیان له پێگه و پله‌یه‌كى به‌رپرسیارى و له ئه‌ركێكى پیرۆزى پێشمه‌رگایه‌تیدایه، هه‌میشه ده‌توانێت داواى هه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له حكوومه‌ت بكات و حكوومه‌تیش به‌ڕێزه‌وه وه‌ڵام و ڕوونكردنه‌وه‌ى شه‌فافى بداتێ.
3- حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له كه‌ناڵه كارگێڕى و یاساییه‌كانه‌وه داهات و خه‌رجییه‌كانى خۆى بۆ لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و زانیاریه‌ى به به‌ڕێزیان دراوه گوایه 28 ملیار دۆلار له هه‌رێمى كوردستان براوه‌ته ده‌ره‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كى نییه و له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره.
4- به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان 12 هه‌زار كه‌سى بۆ لایه‌نێك دانه‌مه‌زراندووه. له سه‌ره‌تاى 2015ه‌وه نزیكه‌ى 8000 فه‌رمانبه‌ر به‌پێى پێداویستییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كان له هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراون و زیاتر له چوار هه‌زار مامۆستاش بۆ ناوچه‌كانى گه‌رمیان، سلێمانى، هه‌ولێر و دهۆك گرێبه‌ستیان بۆ كراوه. هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش بیه‌وێت، به ئاسانى ته‌واوى ورده‌كارییه‌كانى ده‌ستده‌كه‌وێت.
5- دابه‌شكردنى چه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌ركانى پێشمه‌گه‌وه به‌پێى پێداویستیى به‌ره‌كانى شه‌ڕ ئه‌نجام ده‌درێت و وڵاتانى دۆستیش كه هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن ئاگادارى پرۆسه‌كه‌ن و هیچ جیاكارییه‌ك له دابه‌شكردنى چه‌ك و هاوكارییه‌كاندا ناكرێت.
6- حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى خه‌مخۆریى خۆى بۆ دابینكردنى ژیان و بژێوى پێشمه‌رگه و هه‌موو چین و توێژه‌كانى دیكه ده‌كاته‌وه و دڵنیایه ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ش به سه‌ركه‌وتوویى تێده‌په‌ڕێنێت كه له ئه‌نجامى بڕینى بودجه و شه‌ڕى داعش و چه‌ندین هۆكارى دیكه‌وه، ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته‌وه.
7- دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر كاتێك به‌ڕێزیان له‌مباره‌یه‌وه داواى هه‌ر زانیارییه‌ك له حكوومه‌ت بكات، به خۆشحاڵییه‌وه به‌پیرییه‌وه ده‌چین و هه‌موو زانیارییه‌كانى ده‌خرێته به‌رده‌ست.
