توركیا دیوار له‌نێوان كوردستانى ڕۆژئاوا و كوردستانى باكوور درووست ده‌كات
ده‌سته‌ى ناوخۆیی سه‌ر ئیداره‌ى خۆجێیه‌تى كانتۆنى كۆبانێ، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كى لێ دراوه‌ته‌وه (باس‌نیوز) ڕای گه‌یاندووه:" سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزه‌كانى سوریای دیموكراسى و ڕاگه‌یاندنى فیدڕاڵیه‌تى ڕۆژ ئاوا له باكوورى سووریا، ترس و دڵه‌ڕاوكێی لاى وڵاتانى دراوسێ درووست كردووه، له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه توركیا و ئه‌و وڵاتانه‌ى هاوپه‌یمانن له گه‌ڵیدا، ئه‌وه‌ش پاڵی پێوه نا ڕێكه‌وتنى نهێنى بكات بۆ لێدان له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى كه گه‌لى ڕۆژ ئاوا به خوێنی ڕۆڵه‌كانى به‌ده‌ستى هێناوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، كه توركیا پێشێلكارى زۆرى به‌رامبه‌ر مافه‌كانى ڕۆژ واوا كردووه، هه‌ر له كوشتن تا ده‌گاته ئه‌شكه‌نجه‌دانى هاووڵاتیان له‌سه‌ر سنوور، ئێستاش له هه‌وڵدایه بۆ درووستكردنى دیوارى جیاكه‌ره‌وه له‌نێوان كۆبانێ و سرووج بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى هه‌ردوو ناوچه‌كه له یه‌ك داببڕێت.
داواش له ڕاى گشتى و هێزه دیموكراسخوازه‌كان و گه‌لانى دنیا ده‌كه‌ن، به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریی و پیلان و پلانانه بوه‌ستنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تى برسێتی كردن و گه‌مارۆدان به زۆر بسه‌پێنن.
