له ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا، ژماره‌یه‌ك له شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه چوونه‌ته ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوا، چونكه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، ئه‌وان نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌تایبه‌تیش دوای شه‌ڕی حه‌سه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ندێك له پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوا، رای خۆیان له‌باره‌ی شه‌ڕی حه‌سه‌كه ده‌خه‌نه روو.