حهشدی شهعبی بهم بیانووه پاراستنی حوسێنییهكانی كهركووك ههڕهشهی هێنانی هێز دهكات
"ئەگەر ھێزە ئەمنییەکان نەتوانن حوسینییەکانمان بپارێزن ئەوە ھێزەکانی خۆمان پارێزگاری لێ دەکەن" ئەمە وتەی محەممەد مەھدیی بەیاتییە، بەرپرسی حەشدی شەعبی لە باکووری عێراق، لەدوای تەقینەوە خۆکوژییهکەی بەردەم حوسێنیيەی ئیمام جەعفەر سادقى گەڕەکی واستی ئەمە یەکەم کاردانەوەی شیعەکان بووە.
بەلای بەشێك لەشارەزایانی ئەمنی و سەربازییەوە ئەو پەیامەی بەیاتی, ئاماژەیەکی روونە لەوەی کە حەشدی شەعبی دەیانەوێت بەبیانووی پاراستنی حوسێنيیەکانیيان, بێنە ناو شاری کەرکووك.
لەدوای سەرھەڵدانی شەڕی داعشەوە حەشدی شەعبی لە باشووری کەرکووك، بەردەوام لەھەوڵی بەھێزکردنی پێگەی خۆیانن و مەترسی ئەوەش دەکرێت کە ئەم ھێزە وەك ئامرازێك بەکاربھێنرێت لە ململانێکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، بۆیە بەشێك لەبەرپرسانی کورد مەترسی خۆیان نەشاردووهتەوە لە بوونی ئەو ھێزە بەتایبەت لەناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان.
