نرخی کارەبا بۆ کارگەکانی سلێمانی زیاد دەکرێت

 نرخی کارەبا بۆ کارگەکانی سلێمانی زیاد دەکرێت
كارگەكانی شاری سلێمانی نیگەرانن لە بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە زیادكردنی نرخی كارەبا، چونكە نرخی یەك كیلۆوات كارەبای پیشەسازی لە 60 دینارەوە بووە بە 120 دینار، بەقسەی خاوەنكارگەكانیش زیادكردنەكە ئەوان ناچاردەكات بەرهەمەكانیان گرانتر بفرۆشنە هاونیشتمانیان.

نرخی دابەشكردنی كارەبا بەپێی ئەو هێڵانەی دابەشكراون بۆ سەر كارگەكان بەم جۆرە بەرزكراونەتەوە:
یەك كیلۆوات كارەبا لە سەر هێڵی 132 كەی ڤی لە 20 دیناروە بووە بە 70 دینار، هێڵی 33 كەی ڤی لە 30 دینارەوە بووە بە 75 دینار، هێڵی 11 كەی ڤی لە 50 دینارەوە 100 دینار، هێڵی 0.416 كەی ڤی لە 60 دینارەوە بووە بە 120 دینار.

كۆی قەزری پارەی كارەبا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بریتیە لە 125 ملیارد دینارە، 83 ملیار دینار هاونیشتمانیان قەرزارن و 41 ملیارد دیناریش فەرمانگەكانی حكومەتن، كە تاوەکو ئێستا وەزارەتی كارەبا نەیتوانیووە ئەو پارەیە وەربگرێت لە حكومەت و هاونیشتمانیانیش.



رووداو -
Top