كاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار بەجێگیری مایەوە

كاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار بەجێگیری مایەوە
نرخی‌ دۆلار ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕ لەهەرێمی كوردستان بەجێگیری‌و هاوشێوەی نرخی سەرلەبەیانی مایەوە‌و 100 دۆلار بەرامبەر 128 هەزار و 400 دینارە.

ئاكام عەبدوڵا لەكۆمپانیای‌ سمبولی‌ هەڵەبجە بۆئاڵوگۆری‌ دراو لەبازاری‌ شاری‌ سلێمانی‌ راگەیاند"نرخی‌ 100 دۆلار بەرامبەر 128 هەزار و 400 دینارە‌و هاوشێوەی نرخی سەرلەبەیانییە".

وتیشی"نرخی‌ 100 یۆرۆ 146 هەزار دینارە و 100 پاوەندیش بەرامبەر 168 هەزار دینارە، 100هەزار تمەنی‌ ئێرانیش 36 هەزار و 750 دینارە، 100 لیرەی‌ توركی‌ بەرامبەر 44 هەزار دینارە".

نرخی‌ دراوە بینایەكان بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بەرامبەر 113 دۆلار و 50 سەنتە و 100 پاوەندیش بەرامبەر 131 دۆلار و 70 سەنتە.



خەندان-
Top