یەپەگە: دەستوەردانی تورکیا بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران و سووریا بووە
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز، رێدور خەلیل، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG رایگەیاند "هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر جەرابلووس بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران و سووریا بووە".
دەربارەی ئەگەری کشانەوەی شەڕڤانان لە رۆژئاوای رووباری فورات، رێدوور خەلیل رایگەیاندووە، ئەو بابەتە پەیوەندی راستەوخۆی بە هێزەکانی سووریا دیموکراتەوە هەیە کە ئەمریکا پشتگیری دەکات.
رێدوور خەلیل راشیگەیاندووە "ئەگەر داوایان لێبكرێت لەسەر خواستی هێزەکانی سووریای دیموکرات، وەک یەپەگە لە رۆژئاوای فوراتەوە دەکشێینەوە بۆ رۆژهەڵاتی رووبارەکە".
رووداو
