پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
لە ڕوونکردنەوەکەی پارێزگای هەولێردا ، ئاماژە بە چەند خاڵێک کراوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
به‌رله هه‌موو خه‌لكى كوردستان ئێمه وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر نیگه‌ران و دلته‌نگ بووین به‌و حاله‌ته ناله‌باره‌ى هاولاتى رۆژگار موعته‌سه‌م كه وه‌ك دیمهنێكى دڵته‌زێن به‌و گه‌رمایه خۆى و ماڵ و مندالى سه‌رگه‌ردان و بێ جێگه بوونه و ناچار له‌سه‌ر شه‌قام و له كۆلان گیرساوه‌ته‌وه و وه‌كوو كه‌یسێكى كۆمه‌ڵایه‌تیى نه‌خوازراو له میدیاكانى كوردستان خرایه‌ڕوو.
بۆیه به پێویستمان زانى ئه‌م روونكردنه‌وه بۆ راى گشتى بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه و هه‌وله‌كانى ئێمه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
1 - ئه‌م به‌ڕێزه كارمه‌ندى حكوومه‌تى هه‌رێمه له ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى هه‌ولێرى سه‌ربه وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان و له‌لایه‌نى ئاسانكارى و له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخى ژیان و زه‌حمه‌تییه‌كان زۆر هاوكاریى كراوه و به‌رێوه‌به‌رى پێشوو و ئێستاى فه‌رمانگه‌كه‌ى به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت سه‌ودایان له‌گه‌ل كردووه و یارمه‌تیی زۆریان داوه و ده‌رفه‌تیان بۆ واڵا كردووه كه دواى ده‌وام كاسبییهكى تر بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانى داهاتى زیاتر بۆ بژێوى خێزانه‌كه‌ى
. 2- سوودمه‌ند بووه له شوقه‌كانى هاناسیتى وه‌كوو هه‌ر كرێچییه‌ك و له باڵه‌خانه‌ى ژماره 4 ى كه‌رتى 3 شوقه‌ى وه‌رگرتووه و نیشته‌جێ بووه، به‌ڵام دواتر به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان شوقه‌كه‌ى فرۆشتووه و بووەته كرێچى، گوایه به بڕێك له پاره‌ى شوقه‌كه ئوتومبێلێكى كریوه.
. 3- له یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختى ده‌رچوونى له خانووى كرێ و گیرسانه‌وه‌ى له‌سه‌ر شه‌قام ئێمه له رێگه‌ى راسپارده‌مان بۆ به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى به‌حركه بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌په‌له‌ى بارودۆخى خێزانه‌كه‌ى وه‌كوو كه‌یسێكى كۆمه‌ڵایه‌تى خانوومان بۆ دابین كرد كه هه‌موو خزمهتگوزارییهكیشى تێدایه له ئاو و كاره‌باو رێگه‌وبان، به‌ڵام ره‌تى كرده‌وه و قبووڵى نه‌بوو له‌و شوێنه نیشته‌جێ بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى تر‌ى هه‌بووبێت كه حه‌ز ناكه‌ین بیكه‌ینه به‌هانه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵهاتنمان له به‌رپرسیارێتى ئه‌خلاقى و مه‌بده‌ئیمان به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌یسێكى له‌م جۆره كه ئه‌ركى ئێمه‌یه له ئاستیدا ههڵسهكهوتى پێویست بگرینه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
. 4- ئێستاش كه حاڵه‌ته‌كه بۆته مایه‌ى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى خه‌ڵكى خێرخواز‌و یارمه‌تى پێویستى دراوه مایه‌ى خۆشحاڵیى ئێمه‌یه و ستایشى ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و فریاكهوتنهى خه‌ڵكى خێرخواز ده‌كه‌ین و هیوادارین ببنه مایه‌ى چاره‌سه‌ربوونى كێشه‌ى ئه‌و هاووڵاتییه و هه‌ر كه‌یسێكى تر‌ى نه‌خوازراو له‌به‌ر هه‌ر هۆكار و بارودۆخێكه‌وه بووبن.
له‌گه‌ل رێزماندا
راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر
24/8/2016
باسنيوز
