نەجاڕ: سه‌رۆك بارزانی نوێنەرایەتیی هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات
(جه‌وده‌ت نه‌جاڕ) ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ وڵاتی توركیا، بە سه‌ردانێكی زۆر گرینگ و هه‌ستیار ناو دەبات له‌م كاته‌دا، وەک ئەو دەڵێ، "چونكه نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له نێوان رووسیا و توركیا و ئێران هه‌تا سووریایشدا هه‌یه، توركیا لایه‌نێكی گرینگه و زۆر گرینگییش به بیروبۆچوونه‌كانی (سه‌رۆك بارزانی) ده‌دات؛ بۆیه سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتەدا گرینگی خۆی هه‌یه."
(نەجاڕ) هەر لەمبارەیەوە گوتی: "توركیا زۆر به گرینگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و سه‌ردانه، ئاخر ئه‌و سه‌ردانه بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردیش بایەخی خۆی هه‌یه. هەروەها سەردانەکە لە سەروبەندی ئەم گۆڕانکاریانەدا ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه، هه‌رێمی كوردستان به ڕابه‌ڕایه‌تیی سه‌رۆكی هه‌رێم شه‌ریكێكی زۆر گرینگه له ناوچه‌كه‌دا."
جەختیش دەکاتەوە: "توركمانه‌كان به ده‌ره‌جه یه‌ك خۆیان به هاووڵاتی كوردستانی ده‌زانن، سه‌ردانی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ توركیا، كه سه‌رۆكی ئێمه‌یه، ئێمه شانازی پێوه ده‌كه‌ین، كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌مسیلی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌ڕێزیان بۆ توركیا زیاتر به‌هێزكردنه ته‌بایی و یه‌كڕیزییه كه له نێوان كورد و توركمانه‌كاندا هه‌یه. ( سه‌رۆك بارزانی) چ له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق، چ له به‌شداریكردنی ئێمه له حكوومه‌ته یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عێراقدا ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بووه، بۆیه توركمانه‌كان زۆر به‌گرینگییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ وڵاتی توركیا".
KDP
