چاودێرێکی سیاسی: دەوڵەتی كوردستان بەشێك دەبێت لە سەقامگیریی ناوچەكە
پەروێز رەحیم قادر، مامۆستای زانستی سیاسیی لە زانكۆی سەڵاحەدین ڕاگەیاند: ئه‌م دیدار و سه‌ردانه‌ی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان له كات و دۆخێكی هه‌ستیاردا به‌ڕێوه ده‌چێت و گۆڕانكاریی گه‌وره له ناوچه‌كەدا به‌ڕێوه‌یه، ھاوكات پرۆسه‌ی ئازادسازی و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ هاوسه‌نگی ناوخۆیی و ناوچه‌یی ده‌گۆڕێت".
پەروێز ڕەحیم گوتیشی: "له هه‌موو قۆناغه‌كانی شەڕ و دوای شەڕ ئه‌كته‌ری نوێ دروست ده‌بن و ئه‌كته‌رە كۆنەكان لاواز، یان خود له‌ناو ده‌چن، بۆیە له‌م نێوه‌نده‌دا كوردیش وه‌كوو بكه‌رێكی سه‌ره‌كی و كارا ده‌توانێت له‌م گۆڕانكارییانه پشكی شیری به‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌م دۆخ و گۆڕانكارییانه هه‌ڵگری هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسین".
ئەو مامۆستایەی زانكۆ ئەوەشی خستەڕوو: پرسی ناوبژیوانی و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له كوردستانی باكوور و پرسی داهاتووی كوردستانی ڕۆژئاواش له‌و پرسه گرنگ و چارهنووسسازانهن بۆ كورد كه سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان ده‌توانێت ڕۆڵی زۆر شوێندانه‌ر و ئیجابیی تێدا هه‌بێت".
بەگوتەی ئەو مامۆستایە، هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ك له ڕێگه‌ی دیپڵۆماسییهكی چالاك لەگەڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و ڕۆژئاوا و ته‌نانه‌ت ڕووسیا و لەلایەكی دیكەوە ڕۆڵی كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شەڕی دژی تیرۆردا دەتوانێت گه‌ره‌نتیی پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و داهاتووی ده‌وڵه‌تی كوردستان له دۆخیكدا بكات كه هاوكارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسایشی هاوبه‌شه‌وه جێی هاوپه‌یمانییه درێژخایه‌نه‌كانی گرتووەتەوە.
پەروێز ڕەحیم جەختی لەوەش كردەوە، سەردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان بۆ وڵاتان ڕۆڵ و قورسایی خۆی له ئاڵوگۆڕی هاوكێشه سیاسییه‌كانی داهاتووی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت عێراقیش ده‌بێت.
ڕوونیشی دەكاتەوە، ئەگەر كورد ناو ماڵی خۆی ڕێك نەخاتهوه و خاوەنی گوتارێكی ھاوبەش نەبێت، سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به فێڕۆ ده‌چێت و ده‌كه‌وێته په‌راوێزی گۆڕانكارییه‌كان و به‌م پێیه‌ش به ده‌وڵه‌تبوون، هه‌روه‌ها ئاسایش و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌كه‌ویته بەر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی جدییه‌وه.
باس‌نیوز
