کچە کوردێکی ئێزدی دەبێتە باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان

 کچە کوردێکی ئێزدی دەبێتە باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان نادیە موراد، کە یەکێک لە رزگار بووانی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی توندڕەوی داعش، وەک باڵیۆزی خۆی دەست نیشان دەکات.



نادیە موراد، کچە کوردێکی تەمەن 23 ساڵیی ئێزدییە و خەڵکی شاری شنگالە، دوای داگیرکاریی داعش بۆ ناوچەکەیان، خۆی و سەدان ژن و کچی دیکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێنران، دواتر خۆی رزگار کرد.



بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی 2016، نادیە موراد لە ئاهەنگێکی شایستەدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، بە فەرمیی نازناوی باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێ بدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کچە کوردە ئێزدییە بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتیی کچانی ئێزدیی رزگار بووی ژێر دەسەڵاتی داعش و قوربانییانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، دەبێت.



پێشتر نادیە لە کۆ بوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، چیرۆکی دەستدرێژییەکانی داعشی گێڕایەوە، کە کرابوونە سەر خۆی و کچانی دیکەی رفێندراو.









باسنیوز
Top