پشتیوانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى به‌ده‌ستهات
خه‌سره‌و گۆران، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى (حوڕه)ـه‌ى ئه‌مریكی، ڕای گه‌یاند :" پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه بۆ ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردی".
ئاشكراشی كرد، كه مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دیداره فه‌رمییه‌كاندا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى زۆرێك له وڵاته ئه‌وروپییه‌كان، ئه‌و پشتیوانییه‌ى پێ گه‌یشتووه.
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شى ڕه‌تكرده‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك وڵاتى ئه‌وروپى به حزبه كوردییه‌كانیان ڕاگه‌یاندبێت، ڕ‌ازى نابن به ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23-8-2016) مه‌سعود بارزانی ، به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌نكه‌رای پایته‌ختی توركیا و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێكرا و دواتر رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەركۆماری توركیا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌وباره‌یه‌وه، نه‌هله هیبابى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى یاسا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕای گه‌یاند :" ئه‌وه‌ى له میدیاكان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌وه‌یه كه سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى، له باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ توركیا به ڕه‌زامه‌ندى به‌غدا، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین سه‌ردانه‌كه بۆ مه‌به‌ستى دیكه‌ش بێت".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا، گوتیشی :" بارزانى له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیدا گفتوگۆ له باره‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردییه‌وه ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا ڕێكه‌وتن له باره‌ى هه‌نارده كردنى نه‌وته‌وه ده‌كرێت".
باس‌نیوز
