بەهەڵکردنی ئالای کوردستان حکومەتی تورکیا پێشوازی لەسەرۆک بارزانی کرد
شاندی توركیا بە سەرۆكایەتی بینالی یڵدرم، پێكهاتوون لە بەرات ئاڵبایراك، وەزیری وزە و مەهدی ئەكار، جێگری سەرۆكی گشتی ئەكەپە.
شاندی هەرێمی كوردستانیش بە سەرۆكایەتی بارزانی پێكهاتوون لە فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا پێشوازی له بارزانی كردووە و ئاڵای كوردستانیش دانراوە.
بڕیاریش نییە هیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی دوای كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت.
كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكوەزیران دوا بەرنامەی ئەمڕۆی شاندی هەرێمی کوردستانە بە سەرۆكایەتی بارزانی و بڕیارە سبەی بارزانی سەردانی پەرلەمانی تورکیا بکات.
هەرچەندە تا ئێستا پشتڕاستنەکراوەتەوە، بەڵام پێدەچێت بارزانی لەگەڵ شاندێکی هەدەپە کۆببێتەوە، لەو کۆبوونەوەیەش مژاری سەرەکی پرۆسەی ئاشتی ببێت.
رووداو
