سیاسه‌توانان پێیاننوایه، سیاسه‌ته هەڵەكانى په‌یه‌ده‌یه ڕۆژئاواى كوردستانى خستووه‌ه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌وه
پێوه‌ست به‌م پرسه، (ئیبراهیم برۆ) سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) ڕاگەیاند: "ماوه‌ى زیاتر له پێنج ساڵه په‌یه‌ده له سووریا په‌یوه‌ندییەکی زۆر باشى هه‌یه له‌گه‌ل ڕ‌ژێمى سووریادا، بەو هه‌نجه‌تەی گوایه هه‌رێمى كوردى ده‌پارێزێت؛ هەر لە سەرەتاوە ده‌مانزانى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى په‌یه‌ده و ڕژێم هیچ بناغه‌یه‌كى نییە، هه‌ر له‌و كاتیش داوامان له په‌یه‌ده كرد یه‌كڕیزیى كوردى هه‌بێت و شتێكى دیار هه‌بێت، به‌ڵام قه‌بووڵیان نه‌كرد و، ده‌ستى ڕژێمیان گرت؛ بۆیه شتى دیار دواى پێنج ساڵ ئه‌وه بوو له شوێنى ڕ‌ژێمى سووریا شه‌ڕیان كرد و زڵمیان زیاتر له هه‌رێمى كوردى كرد و میلله‌تى كوردیان په‌نابه‌ر كرد و هه‌رێمى كوردیان واڵا كرد و گۆڕانیان له دیمۆگرافیاى هه‌رێمى كوردى كرد."
(ئیبراهیم برۆ)، په‌یه‌ده وا ناو ده‌بات، به ئه‌جێنداى كوردستانى له سووریادا كار ناكات، به‌ڵكو به ئه‌جێنداى په‌كه‌كه كاریان كردووه، وه‌كو حاڵه‌تێكى سووریایی كاریان نه‌كرد. ئه‌و ده‌ڵێت، ''ئێستایش دواى ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وانه‌ى كه دروست بوون، نزیكبوونه‌وه‌ى توركیا و ئێران و توركیا و ڕووسیا و توركیا و سووریا كه گۆڕانكاریی ناوچه‌یى دروست ده‌بن، دیار كه‌وت كه ڕێككه‌وتنى نێوان په‌یه‌ده و ڕ‌ژێمى سووریا هیچ بناغه‌یه‌كى نه‌بوو؛ ڕژێم نامه‌یه‌كى ئیجابى بۆ توركیا ڕه‌وانه كرد كه ده‌توانن له په‌یه‌ده بده‌ن، ئه‌وه‌شه ده‌بینین شه‌ڕ له حه‌سه‌كه دروست بووه. تا ئێستایش نازانرێت كه‌ى ئه‌و شه‌ڕه به كۆتا دێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یه‌ده و ڕژێم و هاوكارانى ڕژێم له حه‌سه‌كه كه سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌وه‌ى ڕژێم به فڕۆكه‌ش بۆردوومانى حه‌سه‌كه‌ى كرد، به‌ڵام كه په‌یه‌ده ده‌چێته ناو ئه‌و شاره هیچ وێنه‌یه‌كى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستى خۆیان پێ ناگه‌یێنن."
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ڕژێم بیه‌وێت نامه‌ى ئیجابیی زیاتر بۆ توركیا بنێرێت، ئه‌وا له په‌یه‌ده ده‌دات؛ به‌مه‌ش هه‌رێمى كوردى ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسییه‌كى گه‌وره و بۆشاییه‌ك دروست ده‌بێت و هیچ شتێك له ده‌ستى كورداندا نامێنێت، چونكه په‌یه‌ده پێشتر نه‌یهێشت ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانیى سووریا له ڕووى سه‌ربازییه‌وه خۆى قایم بكات و ئه‌مه‌ریكاش هه‌ڵوێستى خۆى دیار نه‌كردووه و، مه‌جبوور نییه بۆ په‌یه‌ده زۆر لایه‌نى تر له‌خۆ عاجز بكات."
ده‌رباره‌ی هه‌مان پرس، (د. عه‌بدولحه‌كیم به‌شار) جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى كورد له سووریا گوتی: "بۆ یه‌كه‌م جاره دواى ڕه‌وشى سووریا ڕژێم به په‌یه‌ده ده‌ڵێن سه‌ر به په‌كه‌كه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى كه ڕوویدا به هۆى ڕێككه‌وتنه‌كانى توركیاوه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه دانیشتنى جنێف دروست بێت، هه‌ڵبه‌ت پێشتر ڕژێم ده‌یویست په‌یه‌ده له‌وانه‌ى ئۆپزسیۆن بێت بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات له‌به‌ر ئه‌و كاره ناشرینانه‌ى كه په‌یه‌ده كردى ده‌رحه‌ق به كوردان به‌تایبه‌ت گرتن و ده‌ركردنى سه‌ركرده و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن كه خه‌باتكارن دژى ڕژێم، بۆیه به باوه‌رى خۆم په‌یه‌ده له‌ماوه‌یه‌كى نزیك ده‌رده‌كرێت بۆ ئه‌و‌ناوچه‌یه‌ى كه به‌ر له دروستبوونى شه‌ڕ له سووریا بوونیان هه‌بوو."
(د. عه‌بدولحه‌كیم به‌شار) گوتیشى: "په‌یه‌ده ئه‌مڕۆ خۆى ده‌بینێت به هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا و به‌ڵام ئه‌مریكا له په‌یه‌ده ناڕوانێت وه‌كو پارتێك، به‌ڵكو وه‌كو كاره‌كته‌رێكی كاتى لێى ده‌ڕوانێت؛ په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌ش ده‌یانه‌وێت خۆیان بخه‌نه خه‌نده‌قى ئه‌مریكاوه، به‌ڵام ئه‌مریكا ئه‌وه قه‌بووڵ ناكات له‌به‌ر ئه‌و كارانه‌ى په‌یه‌ده ده‌یكات كه دژى مافى مرۆڤ و پارتێكى نادیموكراته؛ بۆیه په‌یه‌ده و په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر لێڤه‌كه‌رێكى خۆیان دروست نه‌كه‌ن و دانه‌نیشن له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ و یه‌كڕیزیى كورد نه‌پارێزن زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش هه‌ر ڕێككه‌وتنێك بكرێت بێ سووده تاهێزى ڕۆژ ده‌ربازى ڕۆژئاوا نه‌بێت و ئاسایش وپاره‌وچه‌ك له ڕۆژئاوا به‌ده‌ستى په‌یه‌ده بێت."
ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان توركیا و ڕووسیا و سووریا و ئێران‌دا له ئارادایه، له‌و نێوه‌نده‌شدا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه، هیچ لایه‌ك نایه‌وێ كورد له ڕۆژئاوای كوردستاندا هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌سته‌ڵاتێكی خۆجێیی بدات.
(مسته‌فا ئوسۆ) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له سووریا ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى له باژێرى حه‌سه‌كه له ڕۆژئاواى كوردستان دروست بووه گرێ ده‌درێت به‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه له‌نێوان توركیا و ڕووسیا و سووریا و ئێران كه پارچه‌ى كوردستان له‌بن ده‌ستیان دایه، ده‌یانه‌وێت مافى كوردان نه‌هێڵن و سیاسه‌تى په‌یه‌ده‌ش شاشه و نایانه‌وێت چ پارتێكى تر یان ته‌ڤگه‌رێكى سیاسى له ڕۆژئاوا هه‌بێت جگه له په‌یه‌ده و په‌كه‌كه كه‌چى ئه‌و قۆناغه‌ى ئێمه‌ى پێ ده‌رباز ده‌بین كوردایه‌تى ده‌خوازێت و كورد و دۆزى كورد سودمه‌نده ئه‌مه‌ش به ته‌بایى كوردان ده‌بێت."
(ئوسۆ) گوتیشى: "په‌یه‌ده تا ئێستا له‌سه‌ر سیاسه‌ته هەڵەكانى به‌رده‌وامه و ده‌یه‌وێت به‌ته‌نها هه‌بێت و پشتى خۆیان به ڕژێم ببه‌ستنه‌وه، كه به باوه‌ڕى ئێمه خزمه‌ت به دۆزى كوردى ناكات ، مه‌ترسى دروست بووه له‌سه‌ر كوردان له ڕۆژئاوا."
هاوكات (عومه‌ر كۆچه‌رى) ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زا له كاروبارى ڕۆژئاواى كوردستان گوتى: "لێدانى ئه‌سه‌د له په‌یه‌ده چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت؛ له‌وانه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى كه له‌وانه‌یه دروست بێت له‌نێوان ڕووسیا و ئیران و توركیا كه ده‌رده‌كه‌وێت نه‌یارى كوردان هه‌رچه‌نده دژى یه‌كترى بن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر كوردان یه‌كن بۆیه ئه‌مجاره لیدانى په‌یه‌ده و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه شانۆ نییه و دیاركه‌وت كه ئه‌وانه ناتوانن پارێزگارى له میلله‌تى ئێمه‌ى كوردان بكه‌ن له ڕۆژئاوا و مه‌ترسیی گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆژئاوا كه ده‌بینین به‌هه‌زاران كه‌سمان له حه‌سه‌كه شپرزه بوونه و له ماڵى خۆیان ده‌ركه‌وتوون و له ڕرۆژانى داهاتوویش ڕژێم ده‌یه‌وێت نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى توركیا بكات و بڵێت، نه‌یارى هه‌ردوو لامان یه‌كه هه‌روه‌ك بینیمان ڕژێم گوتى هێزى ئاسایشى په‌یه‌ده سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن؛ به‌مه‌ش په‌یه‌ده هیچى پێ ناكریت و هیچ پرۆژه‌یه‌كى ڕوونى نییه."
PDK.info
