كۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرۆكوەزیرانی توركیا بەردەوامە

كۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرۆكوەزیرانی توركیا بەردەوامە
پاش ئەوەی سەرۆک مسعود بارزانی، سەرۆكی كوردستان، گەیشتە کۆشکی چانکایە و لەگەڵ بینالی یەلدرم، سەرۆکوەزیرانی توركیا تاکو ئێستا لەکۆبوونەوە بەردەوامە.



دوای دیداری لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، کەمێک بەر لە ئێستا، بارزانی و شاندی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی کۆشکی چانکایەوە دەربازی نێو کۆشک بوون.



شاندی توركیا بە سەرۆكایەتی بینالی یڵدرم، پێكهاتوون لە بەرات ئاڵبایراك، وەزیری وزە و مەهدی ئەكار، جێگری سەرۆكی گشتی ئەكەپە.



شاندی هەرێمی كوردستانیش بە سەرۆكایەتی بارزانی پێكهاتوون لە فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان.



بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا پێشوازی له بارزانی كردووە و ئاڵای كوردستانیش دانراوە.



بڕیاریش نییە هیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی دوای كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت.



كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكوەزیران دوا بەرنامەی ئەمڕۆی شاندی هەرێمی کوردستانە بە سەرۆكایەتی بارزانی و بڕیارە سبەی بارزانی سەردانی پەرلەمانی تورکیا بکات.



هەرچەندە تا ئێستا پشتڕاستنەکراوەتەوە، بەڵام پێدەچێت بارزانی لەگەڵ شاندێکی هەدەپە کۆببێتەوە، لەو کۆبوونەوەیەش مژاری سەرەکی پرۆسەی ئاشتی ببێت.


رووداو
Top