دەزگای روانگە سەتان هەلی کار رادەگەیێنێت

 دەزگای روانگە سەتان هەلی کار رادەگەیێنێت
دەزگای روانگە رۆژی 29-8-2016 لە هەولێر پێشانگای رەخساندنی هەلی کاردەکاتەوە و سەتان هەلی کار لە بواری جۆراوجۆردا دەخاتە بەردەم گەنجانی باشووری کوردستان.

پرۆژەکە لە چوارچێوەی روانگە فوڕەسە، کە لە مانگی دووی ئەمساڵدا دەزگای روانگە لە سەرانسەری عێراقدا رایگەیاندووە.

لە میانی پرۆژەکەدا کە لە ماڵپەڕی روانگەدا دانراوە تا ئیستا 195 هەزار کەس داوای کاریانکردووە، لەڕێی ماڵپەڕەکەوە کارخواز و خاوەنکار بەیەکەوە گرێدراوون.

بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانان رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە 14% و ئەمە لە کاتێکدایە پێش قەیرانی دارایی 9% بوو.
Top