25 هەزار هاونیشتمانی چاوەڕێی گەڕانەوەن بۆ باکووری کوردستان

 25 هەزار هاونیشتمانی چاوەڕێی گەڕانەوەن بۆ باکووری کوردستان
نزیکەی 25 هەزار کوردی باکووری کوردستان بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەوە ئاوارەی باشووری کوردستان بوونە و چاوەڕێی گەڕانەوەن بۆ شارەکانیان.

بەشێک لەو کوردانە لە سەرەتای ساڵی نەوەدەکانەوە هاتوون و بەشێکی دیکەشیان لە دوای ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی باکووری کوردستان ئاوارەبوونە.

ئەوان بە ئومێدەوە لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڕوانن و چاوەڕێ دەکەن ئەنجامی یەکلاکەرەوەی هەبێت بۆ کێشەی کوردان لە باکووری کوردستان.
Top